#0389

خۆشەویستی تۆ

Kurd Diaspora Kurd Diaspora 25 Oct 2026 · 1 دقائق للقراءة · 22 مشاهدة
خۆشەویستی تۆ

تۆ گوڵی بەهاری
تۆ جوانیی ژیانم
تۆ مانگی ئاسمانی
تۆ ڕووناکی چاومی


باڵات وەک دار سپیندارە
جوان و دڵڕفێنە
چاوت دەریای عیشقە
نیگات زۆر شیرینە


لێوت گوڵی سوورە
پێکەنینت وەک گوڵی بەهارە
بەبێ تۆ دڵم وون و بە ئازارە
خۆشەویستیم بێ‌ وێنەیە


قژی ڕەشت وەكو رەشمارە
بۆنت وەک بۆنی مسك و عنبەرە
عەشق لێی بەكارە
هەر کاتێک تۆ دەبینم،


دڵم پڕ لە هەڵچوونە
تۆی ئارامی دڵم
تۆ خەونی یەكجارە
تۆ ئەو هەستە پاکەی


لە ناخمدا دەیبینم
ئەگەر دونیا بگۆڕێ
عیشقم بۆ تۆ ناگۆڕێ
دڵم بە ناوی تۆوە


هەتا هەتا زیندوە
تۆ هەموو دونیامی
تۆ هیوا و ئاواتم
بە تۆوە جوانە ژیانم،
هەر تۆی خۆشترینی هەستم

شارك هذا المقال الرقم المرجعي: #0389
 X Facebook LinkedIn WhatsApp Telegram Reddit Pinterest Email

تعليقات (0)

لا توجد تعليقات بعد