#0340

وانەکانی مێژوو

Kurd Diaspora Kurd Diaspora 07 Oct 2026 · 1 خۆله‌كێن خویندنێ · 38 دیتن
وانەکانی مێژوو

وتارەکەی جەنابی سه رۆک (مەسعود بارزانی) له مه راسیمی خولی (بیسته م)ی پەیمانگای کادیران، له 4/9/2026، تەنها قسەیەک نین بۆ میدیاکان بەڵکو دەربرینی تێگەیشتنێکی قووڵن لە واقیعی سیاسی ناوچەکە و دەرسەکانی مێژوو کە پێمان دەڵێن ئاسایش و مانەوەی هەموو نەتەوەیەک پێش هەر شتێک بەندە بە ئیرادە و پشتبەستنی خۆیەوە.


​ڕستەی سەرەکی و پەیامە حماسیەکەی سەرۆک بارزانی کە دەڵێت (هیچ هێزێک نایەت لە شوێنی ئێمە شەڕ بکات) ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان جێگەی بەڕێوەبردن و بەهێزکردنی ناوخۆ ناگرنەوە. ئەزموونی ڕووداوەکانی ڕابردوو و ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرهەڵدانی جەنگە ناخۆشەکان دەریانخستووە کە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان بەپێی بەرژەوەندییە ساتەوەختییەکان دەگۆڕێن بۆیە دەستبەرداربوونی کلتوری چاوەڕوانیکردن لە هێزە دەرەکییەکان هەنگاوی یەکەمە بۆ پاراستنی کیانی هەرێمی کوردستان.

​لە لایەکی ترەوە ئاماژەدان بەو هەزاران درۆن و مووشەکانەی ئاڕاستەی هەرێم کراون هاوبەشبوونی دۆخی ئاسایشی کوردستان لەگەڵ ئاڵۆزییە ناوچەییەکان نیشان دەدات بەڵام مانەوەی هەرێم تا ئێستا بە بێ کەوتنە ناو کارەساتی گەورە بەڵگەی هاوسەنگی و بەکارهێنانی عەقڵانییەتی سیاسییە.

​پەیامی جەنابی سەرۆک بەرامبەر بغداد و وڵاتانی دراوسێش دووپاتکردنەوەی هەمان بنەمایە کە کوردستان نایەوێت ببێتە لایەنێک لە ململانێکان بەڵکو جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنێت کە مافەکانی جێگەی سازش نین. لە کۆتاییدا ئەم قسانە بانگەوازێکە بۆ خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە ئامادەیی ناوخۆیی و پشتبەستن بە توانا کوردییەکان تاقە زامنی ئایندەیەکی ئارام و سەقامگیرە لە ناوچەیەکی پڕ لە گۆڕانکاری و ئاڵۆزیدا.

ئه‌ڤى بابه‌تى به‌لاڤ بكه‌ ژماره‌یا ژێده‌رى: #0340
 X Facebook LinkedIn WhatsApp Telegram Reddit Pinterest Email

كۆمێنت (0)

هێشتا چو كۆمێنت نینن