#0252

عه‌شقی پیره‌مێردێك

Kurd Diaspora Kurd Diaspora 06 Sep 2026 · 1 دقائق للقراءة · 40 مشاهدة
عه‌شقی پیره‌مێردێك

ئەی مانگەکەم

با نه‌هێڵی ماچت كه‌م
با نه‌هێڵی بؤنت كه‌م
با نه‌هێڵی جه‌سته‌م تێكه‌ڵاوی جه‌سته‌ت كه‌م
به‌ڵام تەنيا و تەنيا، ڕێم لێ مەگره
كاتێك دەمه‌وێت
تێر تێر سەيری چاوە ڕەشه‌كانت كه‌م،
چونكه‌ گەنجێتی خۆمی تيا ئه‌بینم.
بیری ڕابردوومی پێ ئه‌كەم.

مه‌ترسە لێم پێت ناڵێم خۆشم دەوێی،
تۆ لە خۆشه‌ویستی زۆر گەورەتری.
پێت ناڵێم دڵم هه‌ستت پێده‌كات،
تۆ لە هه‌موو هه‌سته‌كان نازكتری.
پێشت ناڵێم وەره‌ لێم نزيك به‌ره‌وه‌،
تۆ به‌ دووریت لێم زۆر نزيكتری.

ته‌نیا پێت دەڵێم تۆ مانگی چوارده‌ شه‌وی منی،
​كاتێك دەبینم
چاوه‌كانت وەكو تروسكایی ئەستێرەكان،
به دەوری مانگ دا برووسكه‌م بۆ ئه‌كه‌ن،
مه‌ست و سەرگەردانم ئه‌كه‌ن.
بۆیە ڕێم پێ بده‌ کە پێت بڵێم ئەی مانگەکەم.

شارك هذا المقال الرقم المرجعي: #0252
 X Facebook LinkedIn WhatsApp Telegram Reddit Pinterest Email

تعليقات (0)

لا توجد تعليقات بعد