#0306

ڕیفراندۆم ئیرادەی نەتەوەیی بە ڕێبەرایەتیی "سەرۆک بارزانی"

Kurd Diaspora Kurd Diaspora 24 Sep 2026 · 3 دقائق للقراءة · 41 مشاهدة
ڕیفراندۆم ئیرادەی نەتەوەیی بە ڕێبەرایەتیی "سەرۆک بارزانی"

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی: لووتکەی خەباتی نەتەوەیی و ئیرادەی نەبەزیوی گەلێک

لە لاپەڕە مێژووییەکانی گەلاندا هەندێک ڕووداو هەن کە تەنها وەک بڕگەیەکی کاتی تێناپەڕن، بەڵکو دەبنە چرای ڕێنیشاندەری نەوەکان و ناسنامەی تێکۆشانی سەدەیەک ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدرا.

لووتکەی ئەو خەباتە دورو و درێژە بوو کە نەتەوەیەکی ستەمدیدە بۆ گەیشتن بە مافە سەرەتایی و ڕەواکانی خۆی تایبەی کردبوو ئەو ڕۆژە تەنها پرۆسەیەکی سادەی دەنگدان نەبوو لە ناو سندوقەکاندا بەڵکو گەورەترین ڕاپرسی مەدەنی بوو بۆ سەلماندنی بوونی نەتەوەیەک کە چەندین دەیە لەژێر هەڕەشەی قڕکردن ئەنفال و سڕینەوەدا ژیاوە.

کەچی سەرەڕای هەموو زوڵمێک ئیرادەی ژیان و سەربەخۆیی تێیدا کپ نەکرا ​​لەو ڕۆژە پیرۆزەدا ملیۆنان هاووڵاتی لە شار و شارۆچکەکان لە دۆڵ و شاخەکانەوە ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد تا بە ئارەزووی خۆیان و بە بڕیارێکی بوێرانە بڵێن کە داهاتووی خۆیان بەڕێوەدەبەن ڕێژەی زۆرینەی ڕەها کە گەیشتە سەرووی نۆوەد درصد گوزارشتێکی ڕوون بوو لەوەی کە ئازادی و سەربەخۆیی خەونی پچڕپچڕی هیچ تاکێک نییە.

بەڵکو خواستێکی نیشتمانییە کە لە قووڵایی مێژووی ئەم خاکەوە سەرچاوەی گرتووە ئەو دەنگە بەرزە پەیامێک بوو بۆ هەموو جیهان کە گەلی کوردستان ماندوو نابێت لە ڕێبازی ڕەوای خۆیدا و سەرەڕای جیهانگیری سیاسی و ئاڵنگارییە هەرێمییەکان کۆڵنادات ​لە هەر ڕووداوێکی گەورەی نیشتمانیدا پێگەی سەرکردایەتی و بڕیاری سیاسی کاریگەری یەکلاکەرەوەی هەیە لە مێژووی کورد دا.

ڕۆڵی سەرکردایەتی و خۆڕاگری بەرامبەر ئاڵنگارییەکان

جەنابی سەرۆک "مەسعود بارزانی" وەک ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان خاوەنی ئەو دیدگا بوو کە نەترسانه لە بەرامبەر داهاتوودا وەستا و بڕیاری مێژوویی ڕیفراندۆمی واژۆ کرد سەرکردایەتیکردنی ئەم پرۆسەیە لە دۆخێکی هەستیاری ناوچەکە و جیهاندا نیشانەی ئازایەتی سیاسی و تێگەیشتن بوو لە قووڵایی مافە دیموکراتییەکان.

مێژوو شاهیدە کە چۆن سەرۆک بارزانی لەو قۆناغە سەختەدا وەک قەڵایەکی پۆڵایین لەبەردەم فشارەکاندا ڕاگرت و تا ئەمڕۆش هەر ئەو پەیامە نەبەزینە درێژەی پێدەدات کە ئەوەش بووەتە چرایەکی گەشاوە بۆ هەموو ئەوانەی کە باوەڕیان بە ئازادی هەیە ڕیفراندۆم سەرکەوتنێکی سانا نەبوو بەڵکو بەرەوڕووی گەورەترین ئاڵنگاری و گەمارۆی سیاسی و سەربازی بووەوە.

دوای ڕیفراندۆم گەلی کوردستان باجی قورسی ئەو بڕیارە بوێرانەی دا بەڵام هاوکات سەلماندی کە پاشەکشە لە هیچ مافێکی خۆی ناکات ئەم ئەزموونە پیشانی دا کە ڕێگەی ئازادی پێویستی بە خۆڕاگری هەیە ئەو قوربانییانەی کە لە ڕێگەی نیشتماندا دراون لە پێش هەموویانەوە خوێنی پاکی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەکان بوونە.

بەو بناغە پتەوەی کە هێز دەبەخشێتە پەیامی ئایندە خێزانە سەربەرزەکانی شەهیدان کە سیمبولی نەبەردین تا ئەمڕۆش گەورەترین پاڵنەرن بۆ مانەوەی ئیرادەی نەتەوەیەک کە سڵ لە هیچ تەحەدایەک ناکاتەوە ​ئاراستەی داهاتوو و گەیشتن بە ئامانج ​یادی ڕیفراندۆم بۆ ئەمڕۆ تەنها یادکردنەوەی ڕووداوێکی ساڵانی ڕابردوو نییە بەڵکو نوێکردنەوەی پەیمانە لەگەڵ ئامانجە مەزنەکاندا.


ئەمڕۆ کە کوردستان لەبەردەم گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەدایە زۆر لەوە گرنگترە کە ڕۆحیەتی ڕیفراندۆم وەک بنەمایەکی فیکری و نەتەوەیی لە ناخماندا زیندوو بمێنێت ئەزموونی ڕیفراندۆم پێی وتین کە ماف دەستەبەر ناکرێت ئەگەر بۆی تێنەکۆشین و ئازادی بە خەبات و یەکڕیزی دێتەدی هەربۆیە ئەم یادە پیرۆزە لە سەرۆک بارزانی و لە پێشمەرگە قارەمانەکان لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و لە سەرجەم تاک بە تاكی کوردستانیان کە هێشتا بڕوایان بە داهاتوویەکی ڕووناک هەیە پیرۆز دەکەم چونکە ڕێگەی سەربەخۆیی ڕێگەی حەقیقەتە و ڕۆژێک دێت سەرکەوتنی کۆتایی مسۆگەر دەکات.

شارك هذا المقال الرقم المرجعي: #0306
 X Facebook LinkedIn WhatsApp Telegram Reddit Pinterest Email

تعليقات (0)

لا توجد تعليقات بعد