لە گەشتی ژیاندا ، مرۆڤ بەردەوام لە هەوڵ و کۆششدا ، هیوا دەخوازێت، ئاوات دەخوازێت و ڕوو لە پەروەردگاری دەکات تا خواستی دڵی بۆ بێنێتە دی. بەڵام زۆر جار ڕوودەدات کە شتێک بە توندی داوا دەکەین و هیوای لەسەر هەڵدەچنین، کەچی دەرگاكان بە ڕووماندا دادەخرێن و وەڵامەکە بە دڵخوازی ئێمە نابێت. لەو ساتانەدا، ڕەنگە هەست بە بێ ئومێدی یان شکان بکەین، بەڵام کاتێک تەمەن تێپەڕدەبێت و بە چاوی تێڕامانەوە دەڕوانینەوە بۆ ڕابردوو، بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو داخرانی دەرگایانە گەورەترین ڕەحمەت بوون.
وەک بیرمەندی گەورە (مستەفا مەحموود) دەڵێت: (زۆرم لە خوا داواکرد، نەدانەکەی لووتکەی بەخشین بوو).
ئەم حیکمەتە قووڵە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تێگەیشتنی مرۆڤ سنووردارە. ئێمە تەنیا کات و شوێنی ئێستا دەبینین، بەڵام پەروەردگار ئاگاداری پاشەڕۆژ و ئەنجامی سەرجەم کارەکانە. زۆر جار شتێک کە ئێمە بە (باشی) دەبینین، لە ناوەڕۆکدا زیان و ناڕەحەتی شاراوەی تێدایە، یان ڕێگرە لەوەی بگەین بە شتێکی زۆر باشتر و شایستەتر. لەبەر ئەوە، نەدانی بەخشینێک لەلایەن خوداوە، لە ڕاستیدا پاراستنی مرۆڤە لە ناخۆشییەک یان ئامادەکردنیەتی بۆ پێدانی نیعمەتێکی گەورەتر.
كۆمێنت (0)
هێشتا چو كۆمێنت نینن