یەڪڕیزیی ناو ماڵی ڪوردی، بەرپرسیارێتییەڪی نەتەوەیی و مێژووییە، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەڪە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت و گۆڕانڪارییە خێراڪان، داهاتووی گەلانی ناوچەڪە دەخەنە بەردەم پرسیار و چانسێڪی گەورەتر. لەم قۆناغە هەستیارەدا، یەڪڕیزیی ناو ماڵی ڪوردی زیاتر لە هەر ڪاتێک پێویستە و نابێت ببێتە قوربانیی ناڪۆڪییە حیزبییەڪان.
لەبەر ئەوە، داوا لە پارتی دیموڪراتی ڪوردستان و یەڪێتی نیشتمانی ڪوردستان دەڪەم، وەک دوو هێزی سەرەڪی سیاسی هەرێمی ڪوردستان، بە بەرپرسیارێتییەڪی نەتەوەییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی ئێستا بڪەن. پێویستە هەردوو حیزب باش بزانن ڪە لەم ڪاتەدا، بەرژەوەندی ڪوردستان و ئاسایشی گەل دەبێت لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییە حیزبییەڪانەوە بێت.
داواڪارم لە ڕێگەی گفتوگۆی جدی، ڕێڪڪەوتنی سیاسی و هەنگاوی ڪردەیی، ناڪۆڪيیەڪانیان ڪەم بڪەنەوە، لەسەر بابەتە نەتەوەییە هاوبەشەڪان هاوڕا بن و ڕێگە نەدەن ملمـلانێی ناوخۆیی ببێتە هۆی لاوازبوونی هەرێم و لەدەستدانی متمانەی خەڵک.
هەروەها داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەڪانی ڪوردستان دەڪەم، لە ئەم قۆناغە هەستیارە دا باش تێبگەن و بە دوورڪەوتنەوە لە ململانێی سیاسی و تۆمەتبارڪردنی یەڪتر، بەشدارییەڪی بەرپرسانە لە پاراستنی ئارامی و یەڪڕیزیی ڪۆمەڵگەی ڪوردی بڪەن.
ڪوردستان موڵڪی هەموو ڪوردێڪە، نەک موڵڪی حیزب و لایەنێڪی سیاسیە. مێژوو لە هیچ لایەنێک ڕاناوەستێت و خەڵڪیش چاوەڕێی وتە و بەڵێنی نوێ نین؛ ئەوان ڪردار و بەرپرسیارێتی و بڕیاری جددییان دەوێت لە پێناو یەڪ ئیدارەیی و یەڪ هەڵوێستی. لەبەر ئەوە، هیوادارم ڪە پارتی و یەڪێتی و هەموو لایەنە سیاسییەڪان، لە بەرژەوەندی تەسڪی حیزبی خۆیان بپارێزن، یان باشتر وایە ڪە بڵێم یەڪڕیزی و هاوڪاری، بەرگری لە بەرژەوەندییە باڵاڪانی گەل و خاڪی ڪوردستان لەبەر چاو وەربگرن و قەوارەی هەرێم نەڪەنە قوربانی خۆتان و پلە و پۆست. دەفەرموون ئێوە دێگەڵەتان ڪردووەتە .(برلین الشرقیە والغربیة)
Koment (0)
Hêşta tu koment nînin