#0185

راستگویی گەورەترین پلەیی دونیا

Kurd Diaspora Kurd Diaspora 10 Aug 2026 · 2 min read · 2 views
راستگویی گەورەترین پلەیی دونیا

ڕاستگۆیی و بەهای کەسایەتی

سروشتی مرۆڤەکان هەمیشە لێک جیاوازن لەکاتی قسەکردن و دەڕبرینی ووشەکان، هەیە هەمیشە حەز بە ووتنی ڕاستی دەکات و دەیەوێ لەگەل خۆی و کەسانی دەروبەریشی ڕاستگۆ بێت ئەگەر هیچیش بەدەست نەهێنێ، کەسانی ڕاستگۆ هەمیشە لەناو خەلکی کەسایەتی و پێگەی خۆیان دیارە و کەسانێکی خۆشەویستن لەلای خودای گەورە، بەڵام کەسانی وا هەیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی خۆی دلخۆش بکات و سەرنجی خەلکی بەدەست بهێنێ دەست دەکات بە درۆکردن و شتەکان وەکو خۆی باس ناکات، بەلکو ووشەی "درۆکردن" تێدا بەکاردەهێنێ، بۆیە دەبێت مرۆڤ هەمیشە لە هەر کاتێکدا دابێت لەگەل خۆی و کەسانی دەوربەریش ڕاستگۆ بێت، ڕاستگۆی نەک تەنیا مرۆڤ سەر بلند دەکات، بەڵکو کلیلی بەختەوەری و سەرکەوتنیشی پێدەبەخشێت.

بەسەرهاتی پاشا و ئەسپ سوارەکە

نموونەی زیندووی ڕاستگۆی لەم بەسەرهاتە دایە کە لەنێوان پاشایێک و ئەسپ سوارێک دابوو، پاشا هەر کاتێک ئەسپێکی جوان و قەشەنگی دیتبووایە یێکسەر دلی دەچوویێ، داوای لە کەسایەتی گەورەکانی خۆی دەکرد لە هەر شوێنک ئەسپێکی واتان دیت پێم بلێن، ڕۆژێکیان کەسێکیان بینی ئەسپێکی جوانی هەیە، بۆیە پاشا داوای لێکرد بیڤرۆشێ بەلام ئەو ڕەتی کردەوە، دواتر پاشا بەم ڕەفزکردنە زۆر توڕەبوو، کۆمبوونەوەیەکی لەگەل ئەقلدارانی خۆی کرد پێی گوتن؛ هەرکەسێک لە ئێوە توانی ئەم ئەسپە لەم کابرایا بستێنی خەلاتی دەکەم.

دواتر یەکێک لە ئەقلدارانی هەستا ووتی من ئەتوانم، دواتر پاشا تۆزێ ئارام بوو و چاوەڕێی ئەقلداری خۆی دەکرد هەتا ئەسپەکە لە کابرا وەرگرێت، ئەو کەسەی کە پاشا بڕیاری دابوو ئەسپەکە بۆ بێنێ چوو سەر ڕێگای ئەسپ سوارەکە وای دیار دەکرد کە کەسێکی نەخۆشە و تەواو نییە"ئەقلداری پاشا" دواتر کابرای ئەسپەکە سوارەکە ئەمەی بینی زۆر دلی پێ سوتا و یێکسەر لە ئەسپەکەی هاتە خوار و تۆزێ ئاوی دایێ و لەپشتی ئەسپەکەی کرد، ئینجا ئەقلداری پاشا پێی گوت شەرمە من لەسەر ئەسپەکەبم تۆش بەپێیان بی، ئەسپ سوارەکە پێی گوت نەخێر هیچ نییە تۆ کەسێکی نەساخی پێویستە لەسەر ئەسپەکە بیت، ئینجا ئەقلداری پاشا پێی گوت ئەسپەکە بیدە دەستی من و خۆم لێی دەخورم کاتێک دایە دەستی ئەو یێکسەر ڕۆیشت و ئینجا کابرای ئەسپ سوارەکە پێی گوت:

«بوەستە، بوەستە، بوەستە، ئەگەڕ ڕۆیشتیەوە لای پاشا و خەلکی پێیان بلێ من ئەم ئەسپەم لە پێشبڕکێدا بەدەستهێناوە نەوەک بە دۆرکردن و فێلبازی هەتا باوەڕی و میهرەبانی و کەسایەتیت لەناو خەلکی نەشکێت»

کاتێک ئەقلداری پاشا گوێی لەم ووتەی ئەسپ سوارەکە بوو وەک بلێی خەنچەرێک لەپشتیان داوە ئەوەندە پێی تێکچوو، ئینجا ئەقلداری پاشا ڕاوەستا و بیری کردەوە کە کارێکی کەم و بێ بەهای کردووە گەڕایەوە لای ئەسپ سوارەکە و داوای لێبووردنی لێکرد...


ئەنجام: کۆتای قسەکانم بەوە دێنم هەمیشە لەگەل خۆت و کەسانی دەوروبەریشت ڕاستگۆبە، بۆ ئەوەی کەسایەتی و بهاکەت لەدەست نەدەیت.

Share this article Reference number: #0185
 X Facebook LinkedIn WhatsApp Telegram Reddit Pinterest Email

comments (0)

No comments yet