مـهنـســــــوور بـارزانـــــی و سحێلا و مەحموودییە قەڵایەکی پۆڵایین و بەربەستێکی نەبەردانە بوون لە مێژووی پڕ لە سەروەری گەلی کوردستاندا کە نۆ ساڵ پێش ئێستا لە 26 ی تشرینی یەکەمی 2017 داستانێکی نەمرانەیان تۆمار کرد،
لەو ڕۆژەدا کاتێک تۆپخانەی نەیاران وەک باران دەبارییه سەر خاک و سەنگەرەکان و سوپا و میلیشیاکان بە هاوکاریی هێزی دەرەکی دەیانویست تۆڵەی شکاوی سەردەمی پردێ بکەنەوە، پێشمەرگە قارەمانەکان وەڵامێکی یەک قۆناغی و نەبەردانەیان دایەوە و نیشانی جیهانیان دا کە ئیرادەی هێزێکی خاوەن دۆز و خاک لەبەردەم هیچ هێز و چەکێکی پێشکەوتوودا ناشکێت،
دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم شەپۆلێکی بەهێزی سزادان دەستی پێکرد و نەیاران بە زەبەلاحترین چەک و تانکی ئەبرامز و بە بەشداریی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکان دەیانویست کۆتایی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بهێنن بەڵام لە بەرامبەر ئەو توانا زەبەلاحەدا پێشمەرگە پشت بە ئیرادەی پۆڵایینی خاکپارێزی بەست و ئەم داستانە مەزنە بە ڕابەرایەتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی و به فەرماندەیی فەرماندەی دلێر مەنسوور بارزانی بەڕێوەچوو،
کاتێک مەترسی لە لووتکەدا بوو ئەو فەرماندە قارەمانه لە سەنگەری پێشەوەدا پەیامە مێژووییەکەی خۆی ئاراستەی پێشمەرگەکان کرد و گوتى (خوێنی من لە هی ئێوە عەزیزتر نییە، گەر دوژمن لێرە دەرباز ببێت مان و نەمانی ئێمەیە) ئەم وتەیە وەک بۆمبێکی ورەبەخش تەقییەوە و تانکه پێشکەوتووەکانی جیهانی تێکشکاند و خیانەتکار و داگیرکەرانی ناچار کرد پاشەکشە بکەن ،
comments (0)
No comments yet