#0041

چیرۆکی گەنجێکە کە دایکی لەدەست دەدات

Kurd Diaspora Kurd Diaspora 13 Jun 2026 · 1 min read · 8 views
چیرۆکی گەنجێکە کە دایکی لەدەست دەدات

چیرۆکی پەرستارە مۆن و بێدەنگەکە

لە شەوێڪی باراناوی سەرمادا، ڪوڕە گەنجێڪی هەژار هەموو شەوێڪ لە ناو باخچەیەڪ لە بەرامبەر نەخۆشخانە و جارجارەیش لەبەر دەرگای نەخۆشخانە دادەنیشت، چونڪو دایڪی لەو نەخۆشخانەیە دا بوو، و چاوەروانی دەڪرد بە ئومێدی هەواڵێڪی دڵخۆشڪەر بو بۆ بێت، هەرڪاتێڪ دەرگای نەخۆشخانەڪە دەڪرایەوە هەڵدەستایەوە سەر پێ و بەو هیوایە بوو هەواڵێڪی دڵخۆشڪەری لە لایەن دختۆرەڪان بۆ بێت.... بەڵام هەرجاری وەڵامێڪی ناخۆشی دەبیست ...

لە شەوێڪی باراناوی و سڕ و سارد تەنها ڪراسێڪ و شەرواڵێڪی پینەڪراوی لەبەردا بوو، دختۆرێڪ هاتە بەردەرگا و پێی ڕاگەیاند ڪە دایڪی "ڪۆچی دووای ڪرد " ئەو گەنجە دەیزانی ئەگەر دایڪی لە ژیاندا نەمێنێت لە بێ ڪەسیدا سەرگەردان دەبێت . ئیتر ڪورەڪە بە چاوی گریانێڪی لەسەرەخۆ دانیشت و هیچ قسەی نەدەڪرد ....

پاش دانیشتێڪی چەند خولەڪی بەرەو ماڵی خۆیان چوو، چونڪو هیچ شوێنێڪی تر نییە بۆی بروات، گەیشتە ماڵ و دەرگای ژوورەڪەی دایڪی ڪردەوە و سەیرێڪی ژوورەڪەی ڪرد وە سەرخۆشێڪی بێ ئاگا نەسەرما و نەبرسێتی لە بیر نەما .... ئەو شەوە بۆ یەڪەم جار هەستی ڪرد ماڵەڪە وەڪ ماڵەڪە وەڪ گۆڕستانێڪی ترسناڪ وابێت. تیر هەر لەو شەوەوە ئەو ڪوڕە هەموو شتێڪی لە دەستدا ... نە بە تەنها دایڪی، بەڵڪو دوا هیوای ژیانی خۆشی .

رۆژگار دەهات و دەچوو ئەو لە شەقامەڪان بە تەنها بە ڪراسێڪ و شەڕواڵێڪی پینە پینەو جووتێڪ پێڵاوی لاستیڪ دڕاوەوە ڪاری دەڪرد بۆ ئەوەی برسێتی نەیڪوژێت. هەندێ شەو لەسەر جودەلیەڪی تەنڪ و بەبرسییەتی دەخەوت، بەڵام لە رووی دەرونەییەوە ئازارێڪی زۆری دەچەشنی ...ئەو ڪوڕە هەرجارێڪ منداڵێڪی بەگریان وەیان نەخۆشی دەبینی، زۆر پێی تێڪدەچوو، ئێدی وایلێهات بەو ڪوژمە پارەیەی ڪە لە ڪاسبی پەیدای دەڪرد خوێندنی خۆی پێ تەواو ڪرد و هەتا پۆلی سێی ناوەندی دەرباز بوو، پاشان پێنج ساڵ لە ئامادەیی پەرستیاری تەواوڪرد و بوە پەرستار لە هەمان نەخۆشخانەی ڪە دایڪی ڪۆچی دوای ڪرد.

هەموو شەوێڪ لە بەر دەرگا دەوەستا ... بەڵام ئەمجارە نەوەڪ چاوەروانی مردن نەخێر، بەڵڪو وەڪ مرۆڤێڪ هەوڵدەدا هیچ منداڵێڪ هەست بە تەنیاییەنەڪات کە ئەو لەو شەوانەی رابوردو هەستی پێڪرد بوو لە چەندین ساڵەی رابوردوو، ئێدی وایلێها ناویان لێنا، " پەرستاری مۆن و بێدەنگ " ، بەڵام هیچ ڪەسێڪ نەیدەزانی هۆڪاری بێدەنگیەکەی چییە ...

دوواجار ئەو گەنجە " پەرستارە " توشی نەخۆشی بوو ماوەیەڪی زۆر بە هەمان شێوەی دایڪی لە شەوێڪی سڕو ساردو باراناویدا وە بە هەمان شێوەی دایڪی لە هەمان نەخۆشخانە ئەویش ڪۆچی دوایڪرد ...

Share this article Reference number: #0041
 X Facebook LinkedIn WhatsApp Telegram Reddit Pinterest Email

comments (0)

No comments yet