ناسنامە و ڕاستی
من عەرەبێکی زمان نەزانم
ئێستاش نە موسڵمانێکی باوەڕپێکراوم
گوێ دەگرم کاتێک دەڵێن جەستەت
چوار پارچەیە، ناسنامەکەت چوار نەتەوەیە.
من عەرەبێکی زمان نەزانم
بە زمانێک قسە دەکەم ئەوان نایزانن
چەند هاواریش بکەم ئەوان نایزانن
چۆن دەبێت من عەرەبێک وەک ئەوان بم
من فارسێکی زمان لاڵم، تورکێکی تورک نەزانم
ئێستاش ئەوانەی ناموسڵمانن بە من دەڵێن
ناموسڵمانیت
هەرچی کە منم فەقی و مەلا
مامۆستا و شاعیر و زمانزانم،
من کە جەنگاوەرم لە جەنگدا شەهیدم،
هاوار دەکەم موسڵمانم
هەرچی باوەڕ ناکەن بە من دەڵێن موسڵمان نیت
عەرەبێکی زمان نەزانی، موسڵمانێکی باوەڕپێکراو نیت.
Koment (0)
Hêşta tu koment nînin